به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد دوو موچه‌ له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن

پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراق موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد سبه‌ینێ دوو موچه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و به‌شێك له‌ حزبه‌كان ناڕه‌زایه‌تی له‌دانه‌نانی پشكی كورد له‌نێو یاساكه‌ دروستبوو، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبانه‌ی ناڕازین له‌یاسای قه‌رز دوو موچه‌ له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان (40 ملیۆن دینار) موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی حوكم وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانی عێراق به‌بڕی (20 ملیۆن دینار) وه‌رده‌گرێت.

فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق بۆ دوومانگ موچه‌ی خانه‌نشینی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ (50 ملیۆن دینار) وه‌رده‌گرێت.

هه‌رچی هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌ موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 20 ملیۆن دیناره‌ بۆ هه‌ردوو مانگه‌كه‌.

جگه‌ له‌و به‌رپرسه‌ حزبییانه‌، سه‌دان په‌رله‌مانتاری خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق سبه‌ینێ دوو موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا