قوباد تاڵەبانی: ھێشتا مەترسی تیرۆر لە عێراق و کوردستان بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە دەیڤید بێرگەر ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی عێراق و کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 14ی شوباتی 2024 لە ھەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم ئامادەی بوو، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان. ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن، چونکە ھەرجۆرە گرژی و ھەڵوێستێکی نادروست دەتوانێت سەقامگیری عێراق و کوردستان و ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا ھێشتا مەترسی تیرۆر لە عێراق و کوردستان بەردەوامە و داعش و گروپە تیرۆریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆرێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، ھەربۆیە پێویستیمان بە ئامادەکاری زیاتر ھەیە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بدرێت و لەماوەیەکی نزیکی داھاتوودا ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا