سەرۆك كۆمار ڕۆڵی مێژوویی مەسیحییەكان لە بنیاتنانی دەوڵەتدا بەرز دەنرخێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێكی فراكسیۆنی بابلیۆن، ڕۆڵی مێژوویی مەسیحییەكانی لە بنیاتنانی دەوڵەتدا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ، ئەندامانی شاندەكە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا، هەروەها داوایەنكرد كە بەڕێزیان پشتیوانی لە داواكاریی مەسیحییەكان بكات تاكو مافەكانیان لە عێراق دەستەبەربێت.

سەرۆك كۆمار سوپاسی شاندەكەی كرد بۆ پیرۆزبایی دەربڕینەكانیان و ئاماژەی بەوەدا كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی گرنگی گەلی عێراقن و ڕێز و ستایشیان بۆ هەموو هاو نیشتمانیان هەیە لە پێكهاتە جیاكان، سەرۆك كۆمار ڕۆڵی مێژوویی مەسیحییەكانی لە بنیاتنانی دەوڵەتدا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند، دووپاتیشیكردەوە كە بە تێڕوانینێكی یەكسان سەیری عێراقییەكان دەكات لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا