بەهۆی دانیشتنی پەرلەمانەوە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا داخراوە و چوارڕیانی قورتوبە بە کۆنکرێت گیراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرا کرد، وەک ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، هێزە ئەمنییەکان هەستاون بە داخستنی چوارڕیانی قورتوبە کە دەچێتەوەسەر گۆڕەپانی تەحریر.

باسی لەوەشکرد، پردی سنک و هەموو ئەو ڕێگایانەی دەچنەسەر ناوچەی سەوز داخراون و لەو ناوچانە ڕێکاری ئەمنی توند گیراونەتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر بۆردومانەکانی ئێران بۆسەر خاکی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا