پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆکان لە هەولێر، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو.
لایخۆیەوە ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، ساڵانە لە هەرێمى کوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوە چووە، بەڵام ئەم ساڵ هەوڵدەدهین پارێزگارى لەدارەکان بکەین، بۆئەوەى ژینگەى شارەکەمان بە پاکى بهێڵینەوە.
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نەمامچاندن و دارچاندن بەڕێوەدەچێت.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، لە عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانی دارچاندن لەلایەن مەحەمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا.