پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 57 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ گەشبینییەکانی بازاڕ لەئاست زیادبوونەوەی جموجۆڵەکانی چین لەبواری نەوت و سوتەمەنی کە بە یەکێک لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.