تەندروستی جیهانی: كۆتایی كۆرۆنا نزیكە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، خەریكە بەسەر پەتای كۆرۆنا زاڵ دەبین، كە بەهۆیەوە ملیۆنەها مرۆڤ گیانیان لەدەستدا.

تیدرۆس ئەدناهۆم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسی رایگەیاند،‌ جیهان لە كۆتایی كۆرۆنا نزیكبووەتەوە، پێویستە لە مەترسییەكانی ئەم پەتایە هێشتا ئاگاداربین.

وتیشی: رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا كەمیكردووە، هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد بەسەر ئەم ڤایرۆسە كوشندەیەدا زاڵ بین.

ئەوەشی خستەڕوو، مەترسی دووبارە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەردەوام لە ئارادایە، دەبێت هەمیشە رێنماییەكانی خۆپارێزی بەهەند وەربگرین.

دواین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەریدەخات كە تا ئێستا شەش ملیۆن و 507 هەزار و 916 كەس بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا