یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بایدن له‌ ئێران

ئەم بابەتە 235 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كرده‌وه‌كانی ئێران به‌بێ سزادان تێپه‌ڕنابێت.

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران له‌سوریا ڕایگه‌یاند، “په‌یامه‌كه‌ ڕوونه‌، كرده‌وه‌كانی ئێران به‌بێ سزادان تێپه‌ڕنابێت، ئاگاداربن”.

ئه‌و هۆشدارییه‌ی جۆ بایدن بۆ ئێران له‌دوای زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ورده‌كاریی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ئێرانی له‌سوریا ئاشكراكرد و وتی، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف 15 سترایک ئیگڵز، حەوت مووشەکی ئاراستەکراویان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و لە ئەنجامدا 9 پێگەیان بە تەواوی وێرانکرد و زیانیشیان بە دوو پێگە گەیاندووه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌و هێرشه‌دا 17 چه‌كداری میلیشیاكان كوژراون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک