ئازەربایجان تەرمی 100 سەرباز رادەستی ئەرمینیا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیكۆل پێشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا كوژرانی 105 سەربازی لە پێكدادانەكانی دوو رۆژی رابردووی سوپای وڵاتەكەی لەگەڵ ئازربایجان ڕاگەیاند و ئەو وڵاتەشی تۆمەتبار كرد بە داگیركردنی 10 كیلۆمەتر لە خاكی ئەرمینیا.

حكومەتی ئازەریایجانیش تەرمی 100 سەربازی رادەستی ئەرمینیا كردووەتەوە كە لە پێكدادانەكاندا كوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاش جموجوڵی سەربازانی ئازەربایجانی لە سەر سنورەكانی نێوانیان بە هۆكاری هەڵگیرساندنی شەڕەكە لەقەڵەم داوە و راشیگەیاندووە، تائێستا شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە سەر سنورەكان بەردەوامی هەیە.

بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ” ڤلادیمیر پوتن” سەرۆكی روسیا داوای هێوركردنەوەی ڕەوشەكەی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا