حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌ڕێژه‌ی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

پۆڵەتیك پرێس
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جارێ زووە قسە لە سەرئامادەكردنی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بكرێت، لەبەرئەوەی تائێستا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێیان نەوتراوە هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراقدا چەندی بەردەكەوێت.

ئه‌و سەرچاوە باڵایه‌ی وەزارەتی دارایی ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ قسه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد وتیشی:”ئامادەكردنی رەشنوسی بودجەی هەرێم لەئێستادا پەیوەستە بەیاسای بودجەی عێراق و پشكی هەرێم لەبودجەكەدا و ئامادەكردنی داتای وردی وەزارەتەكانی هەرێم، بۆ وەزارەتی دارایی بەڵام تائێستا هیچ لەوانە ئامادە نین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەنوسراوی فەرمی لەڕێگەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی ئەو پارەیەی دیاری كرد كە دێت بۆهەرێمی كوردستان، ئەوكاتە دەتوانن دەست بكەن بەجێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم.

بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی تەنها گفتۆگۆی وەزارەتەكان لەسەرئامادەكردنی رەشنوسی بودجەی هەرێم تەواوبووە، هیچ داتایەكی ورد و فەرمی بەتایبەت داتای وەزارەتی سامانەسروشتییەكان نەگەیشوه‌تە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

هاوكات بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌ ڕێژه‌ی لێبڕینی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا