عێراق هەشتەمین وڵاتی هەژارە لە ناو وڵاتە عەرەبیەكاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاپۆرتێكیدا گۆڤارێكی ئەمریكی تازەترین ڕیزبەندی وڵاتە هەژارەكان بڵاودەكاتەوە كە عێراق ریزبەندی هەشتـەمین وڵاتی عەرەبی و 79 ەمین وڵاتی جیهانە.

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری گلۆبال فێنانسی ئەمەریكی لەبارەی وڵاتە هەژارەكانی جیهانەوە، عێراق لە ریزبەندی هەشتـەمین وڵاتی عەرەبی و 79 ەمین وڵاتی جیهاندایە كە دانیشتوانەكەی لەژێر هێڵی هەژارییدان.

بەپێی راپۆرتەكە هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە پێویستی بە 12 هەزار دۆلار هەیە، بۆ ئەوەی بژێوی و پێداویستییەكانی دابین بكات، هاوكات بوروندی یەكەمین وڵاتە كە گەلەكەی لەژێر هێڵی هەژاری توندان و هەر تاكێك ساڵانە پێویستی بە 856 دۆلارە بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی.

گۆڤارەكە ئاماژەشی بەوەداوە كە بەشێك لە وڵاتانی دونیا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ململانێیەكان و كێشەی مەزهەبی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووبەڕووی هەژاری و برسێتی بوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا