ژمارەی كوژراوان لە غەززە بۆ سەروو 18 هەزار بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەرزدەبێتەوە و سوپای ئیسرائیلیش لە هێرشەكانی بۆ سەر كەرتەكە بەردەوامە.

رۆژی چوارشەممە 13ی كانوونی یەكەمی 2013 ئەشرەف ئیسماعیل قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، تادێ بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ژمارەی كوژراوان و برینداران زیاتر بەرز دەبنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوە كرد، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلەوە ژمارەی كوژراوان بۆ 18 هەزار و 608 كەس بەرز بووەتەوە، هاوكات ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 50 هەزار و 594 كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا