نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ رۆژی پێنجەم لەسەر یەک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 80 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ببێتە 80 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا