هێزە ئەمنییەكانی هەولێر خوێندكاران دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 23-11-2021، گردبونەوەی ناڕەزایی خوێندكاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەك خوێندكار بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەئەمنیەكانەوە دەستگیركراون.

سەرچاوەیەكی تایبەت هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: لەكاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەمڕۆی خوێندكاران لەشاری هەولێر، شەش خوێندكار لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیر كران.

سەرچاوەكە ئەوەی خستەڕوو، دەستگیركردنی ئەو خوێندكارانە بەبێ بڕیاری دادوەر بووە.

ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانی خوێندكاران لە شاری سلێمانی و ئەمڕۆش لە شاری هەولێر و بەشێك لە شارەكانی دیكە بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی گێڕانەوەی دەرماڵە بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا