جۆنسۆن دڵنیایی لە چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەدات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ماوەی دوو رۆژە سوپای وڵاتەکەی خستووەتە ئامادەباشییەوە بۆئەوەی ئەگەر پێویست بکات، کاری گواستنەوەیبەنزین بۆ بەنزینخانەکان جێبەجێ بکەن؛ دەشڵێت، قەیرانی بەنزین خەریکە چارەسەر دەبێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند،دەزانم چەندە ناخۆش و بێزارکەرە کە نیگەرانی بەهۆی کەمبوونەوەی بەنزین وسووتەمەنییەوە سەریهەڵداوە. ئێمە هەوڵدەدەین بارودۆخەکە باشتر بکەین“.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکان ئاگاداریان کردوەتەوە کە خەریکە کێشەی کەمیی خستنەڕوو چارەسەر دەبێت، داواشی لە خەڵک کردبگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و بارودۆخەکە بە ئاسایی وەربگرن.

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی گازی سرووشتی لە بەریتانیا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ پەککەوتنی بەشێک لەپیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە.

بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی، گواستنەوەی سووتەمەنیی بۆ بەنزینخانەکان ئەستەم کردووە. هەربۆیە سەرەی دوور و درێژ لەبەنزینخانەکانی بەریتانیا کۆتایی نەهاتووە.

شۆفێرێک بەناوی ریچارد ئاڵین دەڵێت،خەڵک لەم بارودۆخە بێزار بوون. دەزانی، بەهۆی ئەم کێشەیەوە قەرەباڵخی دروستبووە. ئەگەربیانتوانیبایە هەندێک چاودێر رەوانەی ئێرە بکەن، زۆر باشتر دەبوو، بۆئەوەی هاتووچۆ ئاسان بێت. هیچ نەبێت بەو جۆرە رێگری لەتووڕەبوونی خەڵک دەکەن“.

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییش لە بەریتانیا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کاڵا و شتومەک.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک