پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی ئەنادۆڵ وێنەی سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆتایی بە ژیانی هێنراوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، “سوپای تورکیا بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی بە ناوی دەلال عەزیز لە سنوری پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج و کۆتایی بەژیانی هێناوە”.
رۆژی 17ی ئەم مانگە لەنزیک سایلۆی کەلار، سوپای تورکیا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردەئامانج و بەهۆیەوە چەند سەرنشینێک گیانیان لەدەستدا.