بلینکن و هاوتا ڕوسیەکەی لەسەر ئێران گفتوگۆیان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا لەسەر ئێران.

ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە، سێرگی لاگرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، سەبارەت بە ئەجێندای دۆسیەی بەرنامەی ناوکی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لە لایەن ئەمریکاوە دەستپێشخەری کرابوو، هەردوو وەزیرەکە بیروڕایان ئڵوگۆڕ کردووە، بۆ ڕێکەوتن لەسەر جێبەجێکردنی پلانی گشتگیری هاوبەش کە ناوە فەرمیەکەی ڕێکەوتنی ناوکی ئێرانە هێزی گەورەی جیهانی 2015یە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەبارەت بە چەندین پرسیتر گفتوگۆیان کرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک