پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ شەش مانگی دیكە درێژ كردەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی چوارشەممە، 22-11-2023، بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی درێژكردەوە و هاوكات دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماوەیەكی نادیار دواخرا.

درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كاتێكدایە بڕیار وایە رۆژی 18ـی كانوونی یەكەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق (جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان) ئەنجام بدرێت.

هاوكات بڕیاروایە لە 25-02-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا