پۆڵەتیک پرێس
نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 56 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی داهاتوو نرخەکەی بۆ 65 دۆلار بەرز ببێتەوە.
رۆژی سێشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 54 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرباری ئەوەی رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی رێککەوتن لەسەر زیاتر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن، بەڵام هێشتا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەپێی پێویست نییە.
لەلایەکی دیکەوە، بانکی گۆڵدمان ساکس رایگەیاند، لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی داهاتوو نرخی نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت رێژەی کورتهێنان بگاتە 900 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بازاڕەکانی نەوت لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی بڕیاریاندا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.