پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌زهه‌ر ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووریی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران كاتییه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌میدیای فه‌رمی عێراقی وتووه، دانانی باجی بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت یاخود ڕه‌تكردنه‌وه‌ی باجه‌كه له‌یاسای بودجه كاتییه، هاوكات ده‌كرێت ساڵانه له‌ڕێگه‌ی یاسای بودجه‌وه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی مه‌زهه‌ر ساڵح له‌كاتێكدایه، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق حكومه‌ت باجی به‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاندووه، په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی له ڕێژه‌ی باجه‌كه‌دا بكات.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی كازمی باسی له‌وه‌شكردووه، له هه‌ردوو یاسای بودجه‌ی 2015 و 2016ی عێراق 3% له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرا و وه‌ك پاڵپشتییه‌ك ده‌درایه حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كانی عێراق، به‌شێكیشی بۆ شه‌ڕی داعش ته‌رخانده‌كرا، به‌ڵام كاتێك ساڵی ئابووریی ته‌واو بوو سه‌پاندنی ئه‌و باجه‌ش هه‌ڵگیرا.