ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی سلێمانی گردبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە شاری سلێمانی ژمارەیەك لەو رۆژنامەنووسانەی كە فۆرمی وەرگرتنی زەویان پڕكردووەتەوە گردبوونەوە دژی پێنەدانی زەوییەكانییان لە دوای 12 ساڵ لە وەرگرتنی فۆرم.

ئەو رۆژنامەنووسانە لە گردبوونەوەكەدا بەیاننامەیەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كرد و لە بەشێكی بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكرد دۆخی هەرێمی كوردستان لە رووی كاری رۆژنامەنووسییەوە لە پاشەكشەدایە.

لە بەیاننامەكەدا هاتبوو لە ساڵی 2009 259 رۆژنامەنووس فۆرممان پڕكردەوە و بە هۆی ململانێی سیاسیەوە چارەنووسی فۆرمەكان بە نادیاری مایەوە.

بەدواداچوونمان كردووە فۆرمەكان گەشتووەتە وەزارەتی شارەوانی و وەزارەت پێیان راگەیاندووین هیچ كارێك لەسەر ئەو فۆرمانە نەكراوە، بۆیە داوا لە سەندیكای رۆژنامەنووسان و سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن بەدەنگیان بێن.

گردبوونەوەی ئەو رۆژنامەنووسانە هاوكاتبوو لەگەڵ 123 یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری كورد، كە لە 22ی نیسانی 1898 و لە وڵاتی میسر یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی كوردستان بڵاوكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا