قوباد تاڵەبانی: کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نابێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی 21هەمین ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعسی پێشوو بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “بە هەموو ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە”.

لە درێژەی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی جەخ دەکاتەوە و دەڵێت، “بە هەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت، پیرۆز بێت یادی کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا