قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەسەر روداوی هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، سەركۆنەی ئەو هێرشە تاوانكارییە دەكات.

لە راگەیەنراوەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، سەركۆنەی ئەو هێرشە تاوانكارییە دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كرایەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

دەشڵێت، “جەختدەكەینەوە لە ڕەتكردنەوەی ئەو تاوانە كە دژ بە گشت بنەما و بەها ئاكاری و مرۆییەكانە، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین ریزەكانیان یەكبخەن و دووربكەونەوە لە ترازان و یەكڕیزبن”.

قوباد تاڵەبانی داوا دەكات، پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، پێویستی بەوەیە بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەی پێشبخرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارەگای مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز لەڕێی سێ درۆنی چێندراوەوە کرایە ئامانج و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا