یەكگرتوو لە بارەی رەوشی مافی مرۆڤ هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی سزادراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، دەسەڵات ئاگاداردەكەینەوە كە ناوبانگی هەرێمی كوردستان لەكەداربووە و رەوشی مافی مرۆڤ و بێئومێدی هاونیشتیمانیان لە ئاقارێكی مەترسیداردایە.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادیەكان لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدار دەبینین و تێبینی زۆرمان لەسەر مامەڵەی یاسایی گیراوان و حكومدراوانی چالاكوان ورۆژنامەنووسانی بادینان هەیە .

ئاماژەی بەوەشكرد: دەسەڵات ئاگاداردەكەینەوە كە ناوبانگی هەرێمی كوردستان لەكەداربووە و رەوشی مافی مرۆڤ و بێئومێدی هاونیشتیمانیان لە ئاقارێكی مەترسیداردایە.

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: بەپێویستی دەزانین گشت لایەك بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە رێگری لەم لاریە بكەن لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئازادیەكان لە هەرێمی كوردستان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا