پەرلەمانی ئێران تاوتوێی رێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە، پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەیەکی داخراو رێکدەخات بۆ تاوتوێکردنی ئەو رێککەوتنەی رۆژی یەکشەممە لەنێوان رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆکرا.

لەوبارەیەوە محەمەد باقڕ قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەپێی یاسای پەرلەمان، کارکردن بە پڕۆتۆکۆڵی زیادە لە 23ی شوبات بەتەواوەتی دەوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پشکنینێک لە دەرەوەی رێککەوتننامەی گرەنتیدەر قەدەغە و نایاساییە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ماددەی حەوتی یاسا، لە داهاتوو هەر هەماهەنگییەک لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی رێککەوتنی گرەنتیدەر، پێویستی بەوە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 226 ئەندام پەرلەمانی ئێران بەیاننامەیەکیان واژۆکرد کە تێیدا جەخت لەوەکرابووەوە، پێویستە کارکردن بە پرۆتۆکۆڵی زیادەی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە 23ی شوبات بوەستێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا