بانكی رەشید و رافدەین لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێیان دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو بانكی رافدەین و رەشید رایانگەیاند، كە لە رۆژی شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان دەكەن بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی و بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار وەردەگرن.

بانكی رافدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق، سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار، لە رۆژی شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دراوی بیانی و بە تایبەت دۆلار دەكەن، ئەو دراوەش دەفرۆشرێتە ئەو كەسانەی كە بەنیازی گەشتكردنن بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەوەشهاتووە، هەر هاوڵاتیەكیش دەتوانێت بڕی 10 هەزار دۆلار بكڕێت، بە مەرجێك كڕیار دەبێت ماستەركارتی بانكی رافدەینی هەبێت.

ئەوەشی روونكردۆتەوە، فرۆشتنی دۆلار بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی دەبێت، واتە بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا