پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەک لەبارەی جۆرە حەجێکەوە کە لەناو هاوڵاتییاندا بەربڵاوە هۆشدارییەک دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، “شتێك نییە بەناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه”.
رۆژی یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ماوه‌یه‌كه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان و له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته و هیچ گرفتێكی نییه”.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه؛ شتێك نییە به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش. دەشڵێت، “ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و رێگه پێدراو نییه بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت به پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت”.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاگادار دەکاتەوە كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره “به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه‌وه هه‌ر كه‌سێك له سعوودیه تووشی كێشه ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵناگرێت و داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیرۆنه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره حه‌جکردنە دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه”.
له كۆتاییشدا هۆشداری دەداتە هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كاركردنى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م جۆره ده‌كه‌ن ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا رادەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش.