سوپای پاسداران: روبەڕوبوونەوەی ئێران باجەکەی قورسە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران دوژمنەکانی ئاگاداردەکاتەوە لەوەی روبەروبوونەوە لەگەڵ ئێران باجەکەی قورس دەبێت.

لەوبارەیەوە غوڵام عەلی رەشید، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیائی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “دوژمنانی ئێران بەرگەی ئەو باجە ناگرن کە لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوەی بەرفراوان لەگەڵ ئێران دووچاریان دێت”.

هاوکات، داوا لە دوژمنەکانیان دەکات دان بە تواناکانی ئێراندا بنێن و دەڵێت: ئەم بژاردەیە باجەکەی کەمترە بۆیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران رایگەیاند، “مەشقکردن جەنگی پێش قۆناغی جەنگە و جەختی لەوەشکردەوە کە هێزە شەڕکەرەکانی ئێران خۆیان بۆ مەترسییەکانی داهاتوو ئامادە دەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا