ئەندامێکی سەدر:هەڵبژاردنی داهاتوو فێڵ کردنە لە خەڵکی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەم، فێڵ و تەڵەکەبازی دەبێت بۆ گەلی عێراق.

جەواد موسەوی  ئەندامی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت فێڵ و تەڵەکەبازیەکە بۆ خەڵکی عێراق.

موسەوی لە چاوپێکەتنێکدا ڕایگەیاند”ئێمە لە چەندنین میدیاوە ڕامانگەیاندووە، بەشداری ناکەین لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق چونکە فریوی خەڵک دەدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا”ڕەوتی سەدر لەبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی لە هەڵبژاردنەکان کشاونەتەوە، نەک وەک حیزبە فاشلەکان کە ترسیان هەیە لەوەی سەرکەوتوو نەبن و دەرنەچن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەهیچ شێوەیەک ئێمە دژایەتی سەرۆک وەزیران ناکەین بەڵکو کشانەوە مافی خۆمانە”.

وتیشی “ئەمە قسەی بەشێک لەو سەرکردە سیاسیانەیە کە لە عێراق باڵادەسەتن و، کە لەلایەن گەلی عێڕاقیەوە ڕاتکراونەتەوە، هەڵبژاردنی داهاتوو وادەکەی هەر کاتێک بێت، دەبێتە کۆتایی ئەو سەرکردانەو مردنیان ڕادەگەیەندرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا