پۆلیسی كەلار لەسەر بازرگانی كردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێكی دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی كەلار دەڵێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارێك كە ئالودەی مادەی هۆشبەرە و بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكات دوای ئەوەی لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار وەرگیرا و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:لەلایەن تیمێكی هاوبەش لەپۆلیسی گەرمیان و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر لەمادەی هۆشبەردا كە بڕی (251)غەرام مادەی هۆشبەر و كریستاڵ و حەپی قەدەغەكراو كەرەستەی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان و چەندین مادەی تربوو.

وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا نا كە ئەم مادە هۆشبەرانە لەلایەن هاوڵاتیەكی ئێرانیەوە بۆی دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان .

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (30) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

هێمای بەوەشكرد، تۆمەتبار پێشتر پێشینەی هەیە و لەسەر دزیكردن لەلایەن دادوەرەوە داواكراوە تۆمەتبار دانی بەو دۆسیەشدا ناوە كە دزیكردوە لەسەر ئەو دۆسیەش بەپێی مادەی (443) ی یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر دۆسیەكە ڕەوانەی ئاسایشی گەرمیان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا