مەسرور بارزانی بۆ بایدن: هیوادارم دان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا بنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکات بەهۆی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، “دڵنیام سەردانەکەی بایدن جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە و هیواداریشم دان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا بنرێت لە عێراقێکی فیدراڵ و بپارێزرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبووە و هەیە لە بونیادنانی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق و ناوچەکە، بەڵام ئەو بەرەوپێشچوونەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستمانهێناوە لەژێر هەڕەشەدایە و پێویستە کاربکەین بۆ ڕاستکردنەوەی”.

باسی لەوەشکرد، “جۆ بایدن باوەڕی بە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان هەبووە و پابەندیی خۆی بۆ کوردستان نیشانداوە لەو کاتەی لە کۆنگرێس بوو تا ئێستا کە گەیشتووەتە لوتکەی دەسەڵاتی ئەمریکا”.

لە ئێستادا جۆ بایدن بە سەردانێکی سێ ڕۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی ناوچەکە لەسەر چەند دۆسیەیەکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا