‎پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ‎سبەی چوار شەممە 16_11_2022 هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوورە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ‎كاریگەری ئەم شەپۆلە باران بارینە تاوەكو رۆژی پێنج شەممە لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت، كەشی ناوچەكەمان بۆ ماوەی دوو رۆژ ناسەقامگیر دەبێت لە بەرەبەیانی رۆژی چوار شەممە تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە.

ئەوەشهاتووە، ‎ئاسمان لە كاتەكانی بەیانی نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێ بۆ هەوری تەواو ،سەرەتا نمە باران لەسەر ناوچەشاخاوییەكان و بەشەكانی رۆژئاوای هەرێم و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات، ‎پاشان كاریگەری باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندی كات لێزمە باران دەبێت .

ئەوەش روونكراوەتەوە، ‎لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت وە لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان بەفرێكی كەم دەبارێت، وەپلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە، ‎شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت و رۆژی هەینی كۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا