چەند لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێم بۆ عێراق پێکهێنراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە و لەکاتی گەڕانەوەیان خزمەتیان دەکەن.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند،” لەگەڵ دامەزراوە تەندروستی، پەروەردەیی و خزمەتگوزارییەکاندا هەماهەنگیمان کردووە، بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێم پێویستن”.

لەکاتێکدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەموو ئەو کەمپانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و هاوڵاتیانی عێراقی تێدا نیشتەجێن دابخرێن و ئەو خێزانانەی ئاوارەی ئەو کەمپانەبوون بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان و هەر خێزانێکیش بگەڕێتەوە بڕی چۆن ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا