پەرلەمانتارێکی یەکێتى تەحەدای حکومەتى هەرێم و هەموو لایەنەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق لەبارەى ڕەوانەکردنى نەوتەوە تەحەدای حکومەتى هەرێم و هەموو لایەنەکان دەکات و دەڵێت، یەکەم پەرلەمانتار بووین هەوڵمان بۆ نەوت دا لە ڕێگەی بغدادەوە.
د. بریار رەشید ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتی لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وێرای هەموو ڕێگرییەکان چ لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووین، لە ماوەی ڕابردوو هەموو بەڵگەکانمان هەنگاو بە هەنگاو خستە ڕوو.
دەشڵێت، بە نوسراوی خۆمان و هامش و ئیمزای وەزیر بڵاومان کردەوە، بە تەحادەوە ئەگەر هەر لایەنێکی سیاسی بە حکومەتی هەرێمیشەوە لەسەر نوسراوی ئەوان پێش ئێمە رەزامەندی کراوە با بیخەنە ڕوو!!
پەرلەمانتارەکەى یەکێتى باسی لەوەشکردوە، دوای ئەوەی رایگەیاند کە کارەکەیان گەیشتە ئەنجام لایەنە سیایسیەکانی تر و حکومەتیش سواری شەپۆلەکە بوون.
هەروەها بریار رەشید جەختیکردوەتەوە، بە ئاسانی بەدەست نەهات و بڕیاری دابوو چیتر قسەی لەسەر ئەو بابەتە نەکان، بەڵام بۆ ڕێگری کردن لە چەوەشەکاری ناچار بوین ئەم ڕونکردنەوە کورتە بەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا