بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا داوای یارمەتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات یارمەتی بدات لە دامەزراندنی ناوەندەکانی چاکسازی بۆ منداڵانی داعش، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە 30 منداڵی لەناو کەمپی هۆڵ لابرد.

عەبدولکەریم عومەر، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، 30 بۆ 35 منداڵی کەمپی هۆڵ کە تەمەنیان لە 12 ساڵ زیاترە لە کەمپەکە دەرهێنراون وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیان بۆ حەسەکە تا بخرێنە ناوەندی چاکسازییەوە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئامادە دەبێت”.

وتیشی، “بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر 15 بۆ 16 ناوەندی چاکسازی دادەمەزرێنێت”. داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لەو ڕووەوە هاوکاریان بکات چونکە توانایان سنوردارە.

لەوکاتەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سەرکەوتنی بەسەر داعش لە ساڵی 2019 دا ڕاگەیاند، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاری بکات لە چاودێریکردنی خێزانی داعشەکان کە لە نێوانیاندا هەزاران ژن و منداڵ هەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا