وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندن بڕیاریدا

ئەم بابەتە 19 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیی كوردستان بڕیردا بە درێژكردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن تا ئەنجامدانی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە حكومی و ناحكومی بە داخراوی دەمێننەوە.

لە زانیاریەكانی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی هەڵكشانی ئاماری توشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێم، بەتایبەت لە ناوەندەكانی خوێندن  لە نەورۆزی ئەمساڵەوە دەرگای خوێندنگەكان داخران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک