نوری مالیكی: له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم چارەسەرکردنی كێشه‌کانی هەولێرو به‌غدا مەحاڵ بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت پاڵپشتى لە حکومەتى عێراق دەکەین بۆ ناردنى موچە بۆ هەرێمى کوردستان، دەشلێت: سەرجەم کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد لەرێگەى رێککەوتنەوە چارەسەر دەکرێن.

نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ و ستراتیژی راسته‌قینه‌ بۆ كۆی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گرنگن، هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراقدا له‌سه‌قامگیریدا بژین.

وتیشی، پێویسته‌ هه‌مو عێراقیه‌كان سود له‌ سامانی وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگرن، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم كێشه‌یه‌كی وا هه‌بێت چاره‌سه‌ركردنی مه‌حاڵ بێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئێمه‌ گه‌شبینین به‌كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ هه‌مو كێشه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئێمه‌ پشتیوانی له‌ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پشتیوانی بۆ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، رێكه‌وتنه‌كانیش جێبه‌جێده‌كرێن چونكه‌ ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ بۆ جێبه‌جێكردن كراون نه‌ك نه‌ك بخرێنه‌ ناو ره‌فه‌ی جامخانه‌كانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزیه‌كیش له‌ شوێنێك هه‌بێـت به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێـت”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ده‌ستور گره‌نتی هه‌مو شتێك ده‌كات، رێكه‌وتنی حكومی له‌نێوان هه‌ردولا هه‌یه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لایه‌نێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و پشتیوانی ته‌واوی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا