لەسەر داوای مەسعودبارزانی نوری مالكی سەردانی هەولێر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەسەر داوای‌ مەسعودبارزانی‌ دوای‌ جەژنی‌ ڕەمەزان سەردانی‌ هەولێر دەكات و دەڵێت: “هیچ كاتێك پەیوەندیم لەگەڵ كورد ناخۆش نەبووە”.

نوری‌ مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی‌ پێشوتری‌ عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی‌ (الشرقیە) دەربارەی سەردانی بۆ هەولێر رایگەیاند: بەڵێ دەچم، من كاتێكیش لەسوریا بوم بارەگایەكم هەر لە هەولێر هەبووە، بەر لە ڕاپەڕینیش لە دەوروبەری هەولێر بوم.

وتی‌: هیچ كات پەیوەندیم لەگەڵ كورد ناخۆش نەبووە و ئەوەی ڕوویداوە سیاسەت بووە.

نوری مالكی وتیشی: زۆر شەرم دەكەم لەوەی چەند جارێك مەسعود بارزانی بانگهێشتی كردووم بۆ هەولێر بەڵام بارودۆخ و ئیلتیزامات رێگەی نەداوە، زۆربەی بانگهێشتەكانی بارزانی كاتی كۆرۆنا هاتووە و كۆرۆناش ترسناكە بۆ ئێمە، دوای جەژن دەچم بۆ هەولێر.

دەربارەی چارەنووسی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن، مالكی ئەوەی خستەڕوو، گەلی عێراق بڕیار دەدات كێ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتو وەردەگرێتەوە، ئەگەر من ئەو پۆستە وەربگرمەوە، هەنگاوی یەكەمم سەپاندنی ئاسایش‌و ئەمنیەت‌و گێڕانەوەی شكۆ دەبێت بۆ عێراق.

لە دوای ساڵی 2013 ەوە پەیوەندییەكانی مەسعودبارزانی و نوری مالكی ئاڵۆزی تێكەوت و بەو هۆیەشەوە كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و عێراق قوڵبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا