پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌دواداچوون بۆ گیروگرفته ئه‌منییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كات، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و لیژنه باڵایه ده‌ڵێت:”لیژنه‌كه سه‌ردانى هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ى هه‌رێم ده‌كات و دواتر راپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه ئاماده ده‌كات”.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، به مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكوڕییه ئه‌منییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق”.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت وتیشى: “ئه‌م لیژنه‌یه كه‌موكوڕییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ستنیشانده‌كات.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامى ئه‌و سه‌ردانه ده‌كرێته راپۆرتێك و ده‌رده‌رێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ره‌تا لیژنه‌كه سه‌ردانى هه‌ولێر و دهۆكى كردووه و رۆژى 28ى مانگیش ده‌چێته سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه.
بڕیاره له 6ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.