فەڕەنسا هێرشەكانی توركیا بۆ هەرێم شەرمەزار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

فەرەنسا ئیدانەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەكات.

جان جاك سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی فەڕەنسی لە كۆمەڵەی نیشتمانی فەڕەنسا لەلێدوانێكدا شەرمەزاری ئەو هێرشانەی كرد كە دەكرێنە سەر خاكی عێراق.

ناوبراو لەدیدارێكدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە پشتیوانیكردنی عێراق كردەوە بۆ بینینی رۆڵی میحوەری لە ناوچەكەدا.

جەختیش لە گرنگی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی ئابووری و سیاسی و كەلتووری كرایەوە.

ناوبراو وتی: ئاڵوگۆڕی سەردانەكان لەسەر ئاستی باڵا نیشانەی بەرەوپێشوونی خێرای پەیوەندییەكانی فەڕەنسا و عێراقە و پاریس دەیەوێت پەیوەندییەكی بەهێز و ستراتیژی لەگەل عێراق بنیات بنێت لەسەرجەم ئاستەكاندا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا