ئێران داوای روونكردنەوە لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر ڕووداوەكانی شەوی ڕابردووی كەربەلا، كە تیایدا خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر كونسوڵخانەی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای لە عێراق رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەكان وڵاتان.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو رووداوە داوای حكومەتی عێراق كرد ئەركەكانی خۆی لە پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەكانی ئێران جێبەجێ بكات و روونكردنەوەی پێویست بدات لەبارەی رووداوەكە.

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران كەربەلا هێرشیانكردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لەو شارە وەك ناڕەزایەتییەك لە بەرامبەر كوژرانی ئیهاب وەزەنی چالاكوانی دیاری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا