كۆمەڵی ئیسلامی داوا لەكازمی دەكات رێگری بكات لە ساختەكاری

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: شاندی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند پرسێكی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێكردووە.

باسی لەوەشكرد، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە رێگری بكات لە ساختەكاری لە كاتی هەڵبژاردندا.

رێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ پۆلەتیك پرێس وتی” شاندەكەی ئێمە چەند پرسێكی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێكردووە، ئەمیری كۆمەڵ داوای لە كازمی كردووە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت وهەوڵ بدرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێن و رێككەوتنێكی شەفاف و روون هەبێت و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبێتە بەشێك لە ململانێكانی هەرێم و عێراق.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق وتەبێژەكەی كۆمەڵی ئیسلامی وتی:” ئەمیری كۆمەڵ بەسەرۆك وەزیرانی وتووە “پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك بكرێت لە عێراق، بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بێت بە تایبەت ئەو ساختەكارییەی كە لە هەڵبژاردنی پیشوو كراوە دووبارە نەكرێتەوە.

بە وتەی رێبوار حەمەد، مستەفا كازمی بە ئەمیری كۆمەڵی وتووە، پارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین و پارەی گەنمی جوتیارانیش قۆناغ بە قۆناغ دەیدەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی كشتوكاڵی لە پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتكردووە، كە دواتر لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدەرەكان كۆدەبنەوە، لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە سەرۆك وەزیران وتویەتی بەرنامەی سەرەكی من ئەوەیە، رێگە نەدەم هیچ ساختەكارییەك لەم هەڵبژاردنەدا روبدات.

ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە بەغدایە و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە حكومییەكانی عێراق و حیزب و لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەنجام داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا