یه‌ده‌گی عێراق بۆ 54 ملیار دۆلار كه‌مبوه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
یه‌ده‌گی دراوی عێراق له‌ 60 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ 54 ملیار دۆلار دابه‌زیوه‌، هۆشداریشده‌درێت له‌كه‌مبونه‌وه‌ی زیاتری یه‌ده‌گی دراوی عێراق.

مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند، قەواڵەی یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق ئێستا 54 ملیارە دۆلاری تیادایه‌.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق وتوشیه‌تی، یه‌ده‌گی عێراق له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020 زیاتر له‌ 60 ملیار دۆلار بووه‌، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا ئه‌و یه‌ده‌گه‌ هه‌شت ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌.

هۆكاری دابه‌زینی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه‌ به‌رچاوه‌ی له‌ بودجه‌ی عێراق دروستبووه‌، هاوكات ئه‌و دوو قه‌رزه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی 2020دا كردنی.

به‌گوێره‌ی ئامارێكی بانكیی ناوه‌ندیی عێراق، له‌ساڵی 2014 و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و قه‌یرانی دارایی ئه‌و كاته‌دا، عێراق خاوه‌نی 80 ملیار دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا