پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌وتی سه‌در به‌شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گوتووه، ده‌بێت سه‌روه‌تی عێراق، به‌یه‌كسانیی بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وتی سه‌در، نه‌سار زه‌بیعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه به‌شاندی هه‌رێمی گووتوه، “ده‌بێت سه‌روه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان بێت”.
نه‌سار زه‌بیعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی به‌رده‌وامه، ئه‌ویش به‌دابه‌شكردنی سه‌روه‌تی عێراق به یه‌كسانیی و ئه‌وه‌ی لێره ده‌یڵێین، هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراق”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی سێ ڕۆژه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدایه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و سیاسییه باڵاكانی عێراق، بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وته‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه داهات و سه‌روه‌تی عێراق به‌یه‌كسانی له فاو تا زاخۆ دابه‌شبكرێت.