موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی هەریەكە لە محەمەد حەلبوسی و هادی عامری و فالح فەیاز و خەمیس خەنجەر، سەردانی حەنانەیان كرد بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر و تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، موقتەدا سەدر جارێكی تر سووربوونی خۆی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دووپاتكردەوە.

رۆژی شەممە 12_3_2022، محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەركردە لە هاوپەیمانی سەروەری سوننەكان و فالح فەیاز و هادی عامری سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، سەردانی نەجەفیان كرد بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

دوای كۆبوونەوەكە هاوشێوەی جارەكانی رابردوو موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی جارێكی دیكە سووربوونی خۆی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دووپاتكردەوە.

ئەم تویتەی سەدر یەكەم دەربڕینییەتی دوای كۆبوونەوەكەی حەنانە لە نەجەف ئەنجامدرا.

دوێنێ میدیا عێراقییەكان ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان بڵاوكردەوە و وەك رایانگەیاند، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مالیكی بە سەدری راگەیاندووە، كە پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەكەی سەدر كردووە، بۆ كاندیدكردنی جەعفەر ئەلسەدر، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا