موقتەدا سەدر بەڵێنێك بە خۆپیشاندەران دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەڵێن بە خۆپێشاندەرانی نەجەف دەدات، پارێزگاری شارەكە لە پۆستەكەی دووربخاتەوە و دەڵێت، شوورەییە لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز باسی گەندەڵی بكرێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی چوارشەممە 22_12_2021، سەردانی شارەوانیی نەجەفی كرد و دواتر بەڵێنیدا بەجدی كاربكەن بۆ ئەوەی هەر كەسێك كەمتەرخەم بێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت و وتی: ئەوەی لە گەندەڵی بێدەنگ بێت، شەیتانێكی ڵاڵە.

سەدر رووی لە خۆپێشاندەران كرد و داوای لێكردن هەر دۆسیەیەك لەسەر گەندەڵی و كەمتەرخەمی هەیە پێیان بدەن، تاوەكو بیگەیەننە شوێنە بەرزەكانی دەوڵەت.

وتیشی: شوورەییە لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز باسی گەندەڵی بكرێت، بەڵێنی بە خۆپیشاندەرانی شارەكەش دا پارێزگاری نەجەف بگۆڕن.

بەهۆی گەندەڵیی و نادادییەوە لە دامەزراوەكانی پارێزگاكە، چەند رۆژێكە لە پارێزگای نەجەف خۆپێشاندان بەردەوامە، خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف لە پۆستەكەی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا