سەدر هەڕەشەی دەستوەردان لە پڕۆژە ستراتیژییەکەی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

موقتەدا سەدر داوای لە حکومەتی عێراق کرد گەندەڵی لە پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە دووربخاتەوە و ئەگەر وا نەکات، ئەوا بە رێگای تایبەتی خۆی دەستوەردەداتە پڕۆژەکە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق گەندەڵی لە پڕۆژەی ستراتیژی بەندەری فاو دووربخاتەوە کە لەلایەن دەستی دەرەکی و ناوەکی و دەستی بازرگانان و میلیشیاکان هاتووەتە ئاراوە.

باسی لەوەش کرد، بە رێککەوتن لەگەڵ کوەیت، ئامۆژگاری وڵاتانی دراوسێ دەکەم دەست وەرنەدەنە پڕۆژەی بەندەری فاو.

وتیشی: ئامۆژگاری لایەنەکانی ناوەخۆی عێراق دەکەم دەست لەو پڕۆژەیە هەڵگرن ئەگەر نا، بە رێگای تایبەتی خۆم چارەسەری کێشەکە دەکەم.

دروست کردنی بەندەری فاوی گەورە کە بە دەرگایەکی گەورە دادەنرێت بەڕووی چالاکی ئابووری وڵات و پەیوەندییەکانی بە تۆڕی گواستنەوەی کاڵای نێودەوڵەتی، یەکێک بوو لە داواکارییەکانی هاوڵاتیانی عێراق کاتێک لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا