موقتەدا سەدر گەشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی چوار شەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

نووسینگەی موقتەدا سەدر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بە سەردانێك گەیشتە شاری بەغدا.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، موقتەدا سەدر لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووەوە.

ئەم سەردانەی سەدر لە كاتێكدایە ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا جەختیكردەوە لەسەر “پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوێنێ‌ ڕایگەیاند، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح قایل بوە بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەت بكات، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك پەشیمان بووەوە.

سەدر لە وتارێكی ڤیدیۆیدا (25-1-2022) ڕایگەیاند، سەرەتا داوای لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد بێنە نەجەف بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئەوان ڕەتیان كردەوە، دواتر بڕیارم دا من بچم بۆلایان، ڕەزامەندیان نیشاندا سەردانیان بكەم، من لەپێناو بەرژەوەندی شیعەدا سەردانم كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا