لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێم راپۆرتێك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە دوو مانگی داهاتودا راپۆرتێك لەبارەی هەلومەرجەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم دەدرێتە حكومەتی عێراق كە بەهۆیەوە دۆخی ئەمنی هەرێمی تێدا دەخرێتەڕوو.

عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حكومەتی هەرێم لە لیژنەی باڵای ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تایبەت بەهەڵبژاردن بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لیژنەكەیان لە كۆتایی مانگی رابردوو سەردانی هەرێمیانكرد، ئەوەش بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی لایەنی ئەمنی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانی كۆگاكانی تایبەت بەهەڵگرتنی سندوقەكانی دەنگدان و ناوەندەكانی تۆماری دەنگدانیانكردووە.

عەبدولخالق تەڵعەت باس لەوە دەكات، لە سەردانەكەیاندا هەموو ئەو كەموكورتییەكان تۆماركران بۆئەوەی لەرێگەی حكومەتی عێراقییەوە چارەسەر بكرێن، “راپۆرتێك لەوبارەیەوە ئامادەكراوە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو پێشكەش بە لیژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە هەڵبژاردن لە بەغدا بكرێت”.

بڕیارە رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشەوە دەزگا ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەبارەی دۆخی ئەمنی پارێزگاكان تاوەكو رێگری لە هەر پێشهاتێك بكرێت كە رەنگە گرفت بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دروست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا