قوباد تاڵەبانی سوپاسی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی كرد كە سێ كەسیان لەسەر كوشتن و سوتاندنی ژنێك لە گوندی عەزیز ئاوا دەستگیركرد.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی زۆری هەوڵ و چاوكراوەیی كارمەندان و ئەفسەرانی ئاسایشی سلێمانی كرد و جەختیكردەوە لێپێچینەوە لە تۆمەتباران و تێوەگلاوانی كوشتنی ژنان ئەركێكی شارستانی و یاسایی و سەروەرییەكی گەورەیە دەچێتە پاڵ دەستكەوتەكانی تری ئاسایش لە پاراستنی ئۆقرەیی و ئارامی لە كوردستان شان بە شانی هێزە ئەمنییەكانی تری كوردستان.

قوباد تاڵەبانی داوای لە ئاسایشی سلێمانی كرد بۆ دۆسێكانی تری توند و تیژی دژی ژنان زیاتر هاوكاری دام و دەزگا یاساییەكان بكەن چونكە ئەم دیاردەیە جگە لە دەستدرێژی و سنوربەزاندن پەڵەیەكی رەشە بۆ لەكەداركردنی ناوبانگی كۆمەڵگاكەمان.

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 17 ى حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد هێزەكانیان توانیویانە ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە تۆمەتبارن بە كوشتن و دواتر سوتاندنی ژنێك بەناوی (ب، ح، ع) لە رۆژی 10ی ئەم مانگە لە گوندی عەزیز ئاوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا